کوردستان رزگار عمر
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له جێگا‌و كه‌سایه‌تی ژنان له سه‌ره‌تاكانی هاتنی ئیسلام ده‌كۆڵێته‌وه،هه‌روه‌ها ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له جێگا‌و كه‌سایه‌تی ژنان له سه‌ره‌تاكانی هاتنی ئیسلام ده‌كۆڵێته‌وه،هه‌روه‌ها ده‌كۆڵێته‌وه له‌ڕۆڵی ژنان له سه‌رده‌می مه‌ككه‌دا .له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه به‌سود وه‌رگرتن له ڕێگای شیكاری به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان كهسهبارهت به‌ڕۆڵی ژنان له فراوانكردنی بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) له ده‌وران مه‌ككه كراوه ،ئه‌م توێژینه‌وه ده‌ری ده‌خات كه جگه‌له سه‌یركردنێكی گالته ئامێزی عه‌ره‌ب پێش ئیسلام نسبه‌ت به‌ژنان و جێگای ئه‌و له ژیانی ڕۆژانه كۆمههڵگا ی ئه‌و سه‌رده‌مه،ئه‌ركی پێغهمبهرایهی بۆهۆكاری ئه‌وه‌ی كه ژنان نه‌ته‌نها مهنزلهت و شه‌ره‌فی له‌ده‌ست چوی خۆیان بگێرنه‌وه به‌ڵكو رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ریان له پارێزگاری كردن له ئاینی ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌یدا هه‌بوو.هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێك له‌ژنان له‌ده‌ورانی مه‌ككه‌دا له‌ئه‌نجامی پارێزگاری كردن له ئاینی تازه ههنگاویقوربانی دان و شه‌هید بونیان ناوه ،وباشترین و ئازیزترین سه‌روه‌تی خۆی كه هه‌مان گیانی شیان بێت پێشكه‌شكردوه،به‌شێوه‌یه‌ك كه خاتوو سمیه به‌یه‌كه‌مین شه‌هیدی ڕێگای ئاینی ئیسلام بوو له مێژووی ئیسلامدا ناوده‌برێت،هه‌روه‌ها هه‌بوونی كهساییهتیهكی به‌هێز و جێگای شانازیهوهكو خاتوو خه‌دیجه له‌پاڵ پێغه‌مبه‌ری به‌رێزی اسلام ببوههۆكاری تا له‌پاڵ پاریزگاری معنوی ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه له پیغه‌مبه‌ر رحمه‌ت،له‌لایه‌نی مادیش ته‌واوی سه‌رمایه‌ی خۆی له‌ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی وفراوانكردنی اسلام له‌به‌رامبه‌ر پلانی دوڕوهكان سه‌رف بكات،.بۆیه لێره‌دا ده‌كرێت بڵین كاریگه‌ری ژنان له ده‌وران مه‌ككه‌دا له دیفاعكردن له كیان اسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌بووه.